spot_imgspot_img

داوا لە حکوومەتی داهاتووی عێراق دەکرێت، کارتی ئابووری دژ بەتورکیا بەکار بهێنێت

ئەندامێکی دەستەی گشتیی بزووتنەوەی سادقون، داوا لە حکوومەتی داهاتووی حێراق دەکات، کە کارتی ئابووری دژی تورکیا بەکار بهێنێت بۆ ناچارکردنی بە کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی عێراق، و جەختی کردەوە کە بەردەوامیی بوونی تورکیا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانییە.

سەعد مەسعودی، ئەندامی دەستەی گشتیی بزووتنەوەی سادقون، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “حکوومەتی داهاتوو دەبێت ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر لە ڕێگەی گوشاری ئابوورییەوە بۆ سەر ئەنقەرە، بە شێوەیەک کە کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە ناشەرعییەکانی لە عێراق مسۆگەر بکات”.

سەعد مەسعودی ڕوونی کردەوە کە “کارتی ئابووری ئامرازێکی کاریگەرە بۆ ناچارکردنی تورکیا تا پێداچوونەوە بە سیاسەتە دوژمنکارییەکانیدا بەرامبەر عێراق بکات”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “بەردەوامیی بوونی سەربازیی تورکیا هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆ دەکات و ڕەنگدانەوەی دەستێوەردانی دەرەکیی قبووڵنەکراوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پەرلەمان پشتیوانیی هەر هەنگاوێکی حکوومەت دەکات کە ئامانجی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و دەرکردنی هێزە بیانییەکان بێت لە خاکی عێراق”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە