spot_imgspot_img

حزبی دەعوە مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کاندید کرد

حزبی دەعوەی ئیسلامی نووری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کرد.

حزبی دەعوەی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی، بڕیاریامدا نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە نووری مالیکی، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و ئێستا لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆ لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە