spot_imgspot_img

عێراق؛ ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیادیکردووە

عەلی ئەللامی، پەرلەمانتاری عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ –١١ – ٢٠٢٥جەختی کردەوە کە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگە نەوتییەکان، بە نزیکەی ٤٠٪ بەرزترە بەراورد بە ناوچە دوورەکان.

لامی وتی: “کێڵگە نەوتییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات، بەتایبەت ناوچەکانی باشوور، کاریگەریی تەندروستی و ژینگەیی ناڕاستەوخۆیان هەیە، بە شێوەیەک دەرکەوتە کەڵەکەبووەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە گوند و شارەکانی دەوروبەری ئەم کێڵگانە، بە ڕێژەیەک کە دەگاتە ٤٠٪ بە بەراورد بە ناوچە دوورەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا: “ئەم ناوچانە پێویستیان بە تێڕوانینێکی تایبەت هەیە لەلایەن حکوومەتەوە بۆ پشتیوانیکردنیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییانە، کە دەبنە هۆی لەدەستدانی گیانی دەیان هاووڵاتی و وابەستەبوونیان بە جۆرە کوشندەکانی شێرپەنجە، جگە لە تێچووی زۆری چارەسەرکردنی تووشبووان، ئەمەش وا دەخوازێت ستراتیژێکی گشتگیر دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کاریگەریی دەردراوە کیمیایی و گەرمییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانەوە، بەتایبەت لە پارێزگاکانی میسان، بەسرە، زیقار، واسیت و ئەوانی دیکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیکردنی نەخۆشەکان لە ڕێگەی پلانی مرۆیی تەواوکارییەوە”.

سەرچاوە؛ ئەلمەعلومە

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە