پرۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتییەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە. چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە 20% بەرز دەبێتەوە.
پرۆژەی ڕووناکی بڵاویکردەوە، زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک لە وەرزی هاوین.
پڕۆژەی ڕووناکی باسی لەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە.
دەشڵێت، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین.
پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی 2026 دابین دەكات.
