spot_imgspot_img

مالیکی: ڤیتۆمان لەسەر سوودانی نییە

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند؛ هیچ بڕیارێک لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا نییە بۆ ڕێگریکردن لە محەمەد شیاع سوودانی، لە دەستبەکاربوونەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

مالیکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “هیچ بڕیارێک لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا نییە بۆ ڕێگریکردن لە سوودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”، ئاماژەی بەوەشکرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەر و مەرجی تایبەتی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “پێکهێنانی حکومەت بەندە بە کۆدەنگییەوە، و دەتوانرێت لە ماوەی مانگێکدا لە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێکبهێنرێت”،

باسی لەوەشکرد: “پێویستە کورد هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار خێراتر بکات، سوننەش سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە