spot_imgspot_img

کەشناسێک: لە مانگی 12 بەفر لە سەنتەری سلێمانی دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، کەشناسێکیش دەڵێت، لەسەرەتای مانگی 12 بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، ئەگەری هەیە بەفر لە سەنتەری سلێمانی ببارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لای خۆیەوە پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی 12 شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

وتیشی: “هاتنی بارستە هەوای ساردی نوێ بۆ ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە ڕێژەی حەوت بۆ هەشت پلە نزم دەبنەوە، بەپێی دواین پێشبینی ئەگەرێکی بەهێزە لە مانگی 12 سەرمای بەهێز ڕووبکاتە ناوچەکانمان و لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە