spot_imgspot_img

هەسەدە و دیمەشق لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

ماڵپەری (العربیە) لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای سووریا بڵاویکردەوە: دوای چەند ڕووبەڕوبوونەوە و پێکدادانێک لەنێوانیاندا، سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان لە گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ڕەقە.

هەروەک ئاماژەی بەوەشكردووە: ڕێککەوتنەکە ڕاگرتنی بۆردومان و بە ئامانجگرتنی یەکتر دەگرێتەوە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاگربەستەکەی تیادا ئەنجامدراوە داوا لە سوپای سووریا کراوە کە لەو پێگانە بکشێتەوە کە دەستی بەسەردا گرتووە، بەڵام داواکارییەکە رەتکراوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە