spot_imgspot_img

نوری مالکی: هەنگاو بۆ گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن دەدەین

نوری مالکی لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا زانیاری لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق لە هەنگاوی داهاتوودا ئاشکرا کرد و دەڵێت”هەنگاومان بەرەو ئەو ئاڕاستەیەیە سیستمی هەلبژاردن بگۆرین”.

نوری مالکی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق، لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا کەلە میدیای سەر بە پارتی پەخش کرا ڕایگەیاند، پێویستە هەرێم بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئیتیحادی پەیام بدات و هەوڵەکانی بەرەو ئەو پەیامەبیت، ئێمە لە عێراق لەسەر فیدڕاڵی ڕێککەوتین و دەنگمان پیدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کاتێکدا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چڕ دەبنەوە، دەبێت گەلانی عێراق هاوکار و هاو هەنگاو بن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و پیکهێنانی حکومەتی ئایندە، و جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و چاکسازیی ناوخۆیی.

نوری مالکی باسی لەوەکرد، شیعە بە مێژووی خۆیانەوە یادی هەمان ئەو غەدرە دەکەنەوە کە بەسەر کورددا هات، شیعە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت غەدر لە کورد بکەن، بەڵکو ئەوان لەو ستەمە تێدەگەن کەبەهۆی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانەوە چەشتویانە و بەرگەیان گرتووە.

سەبارەت بە ماف و شایستەکانی کورد، نوری مالکی ڕایگەیاند، “دەستوور خۆی حوکومڕانە نە زیاد و نە کەم، هەرچی ماف و پەیوەستیش هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت لەلایەن هەردوولاوە.”

لەبارەی دۆخی هەرێم و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، نوری مالکی وتی، بەتەنها سەقامگیری ئەمنی پیوسیت نییە، بەڵکو هەرێم دەبێت گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی بدات، و هیوای خواست کە گرفت و ناکۆکییەکان لە هەرێم تەواو ببن.

سەبارەت بە ئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردن و پرسی کۆتاکان، مالکی وتی، “لە ڕاستیدا ئەم یاسایە زوڵمێکی زۆری بەسەر بەشداربووانی ئەزموونی سیاسی دا، ئێمە کەمتر لە شایستەییەکانی خۆمان بەدەست هێنا، پرسی کۆتا ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە کێشە و گرفت، بۆیە یەکێک لە ئاڕاستەکان دەبێت سیستمی هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە