سەرۆکی ئەمریکا دوا پەیامی بە ئۆکراینا دا لەبارەی ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و دەڵێت”تەنها هەفتەیەک مۆڵەتە بۆ ڕازیبوون یان رازی نەبوون”.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زانیارییەکی نوێدا ئاشکرای کردووە، کە ئەمریکا هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی ئۆکراین کردووە.
بەپیێی بڵاوکراوەی یاژانسەکە، ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر تا ڕۆژی ۲۷ی ئەم مانگە ئۆکراینا ڕێکەوتنێکی دیاریکراو واژۆ نەکات، ئەوا واشنتۆن تەواوی هاوکارییەکانی دەبڕێت.
هاوکارییە هەڕەشەلێکراوەکان بریتین لە:
تەواوی بۆندەکانی فرۆشتنی چەک.
هەموو پڕۆسەکانی هاوکاریی سەربازی و مرۆیی.
پێدانی زانیاری هەواڵگری و سەربازی.
پێشکەشکردنی ڕێنمایی جەنگی و ئاگادارکردنەوە.
تۆڕی ئەنتەرنێتی ستارلینک و کارکردنی سیستەمەکانی چەکی ئەمەریکی لە ئۆکراین.
بەپێی ڕۆیتەرز، ئەنجامدانی ئەم بڕینە تواناکانی سوپای ئۆکراین بە تەواوی ئیفلیج دەکات، و ئەمەش دەبێتە گورزێک لە سووپای ئەو وڵاتە بەرامبەر ڕووسیا.
لە بەرامبەر ئەم فشارەدا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، پەیامێکی ئاراستەی گەلی وڵاتەکەی کرد و دۆخەکەی بە “کاتێکی سەخت و قورس” وەسف کرد.
زێلێنسکی ڕایگەیاند”پەستانی زۆرمان لەسەر دەبێت، ئێستا ئۆکراین لەبەردەم بژاردەی فرۆشتنی کەرامەتی خۆی یان لەدەستدانی بەهێزترین هاوپەیمانی ستراتیجی خۆیەتی.”
سەرۆکی ئۆکراین لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە “زستانێکی سەختیش لێمان نزیک دەبێتەوە”، کە پێدەچێت مەبەستی لێ مەترسییەکانی شەڕ و هەڕەشە ئەمنییەکان بێت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما.
