هۆشدارییەکی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ عێراق دیاریدەکات و واشنتۆن هاووڵاتییانی لە گەشتکردن بۆ عێراق و ٢٠ وڵاتی دیکە ئاگادار دەکاتەوە.
فەرمانگەی کاروباری کونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشدارییەکی نوێی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە گەشتکردن بۆ عێراق و ٢٠ وڵاتی دیکە خۆیان بەدوور بگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا هاتووە، کە هۆشدارییەکە بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتانە و هەروەها توانای سنوورداری ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانی لەو شوێنانەدا دێت.
فەرمانگەکە جەختی لەوە کردەوە”ئەم شوێن و وڵاتانە مەترسیدارن و ڕەنگە بکەونە دۆخی مەترسییەوە.”
لیستی وڵاتە هۆشدارلێدراوەکان
ئەو ٢١ وڵاتەی کە فەرمانگەی کاروباری کونسوڵگەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری داوە لە گەشتکردن بۆیان، بریتین لە:
عێراق
ئێران
سووریا
لوبنان
لیبیا
یەمەن
ڕووسیا
ئۆکڕاینا
ئەفغانستان
بیلارووسیا
بۆرکینا فاسۆ
بۆرما
کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست
هاییتی
مالی
نەیجەر
کۆریای باکوور
سۆماڵ
باشووری سوودان
کۆماری سوودان
ڤەنزوێلا
