spot_imgspot_img

نۆرەگرتن بۆ کارتی نیستیمانی گۆڕدرا

بڕیار درا کە لەمەودوا نۆرەگرتن بۆ سەرجەم مامەڵەکانی تایبەت بە کارتی نیشتمانی یەکگرتوو، تەنها لە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی و ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، هاوڵاتییان بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆسەی سەرەکی، دەبێت تەنها پشت بە ئەپڵیکەیشنی “عەین عێراق” (عين العراق) ببەستن:

  1. دەرهێنانەوەی کارتی نیشتمانی (بۆ یەکەم جار).

  2. نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی (دوای بەسەرچوون).

  3. گۆڕینی کارتی نیشتمانی (لە پێناسی باری شارستانییەوە).

ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسەی نۆرەگرتن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و خێراکردنی خزمەتگوزارییەکان دراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە