spot_imgspot_img

ڤایرۆسێک هەرەشە لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەکات

 هۆشداریی ئەمنی: ڤایرۆسی “Sturnus” هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەکات بە توانای سیخوڕیی پێشکەوتوو

شارەزایانی بواری ئەمنی، ئەمڕۆ هەینی (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، هۆشدارییەکیان سەبارەت بە دەرکەوتنی ڤایرۆسێکی پێشکەوتوو بڵاوکردەوە کە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید دەکاتە ئامانج، ڤایرۆسەکە ناوی “Sturnus”ە و بە توانایەکی بێوێنەی سیخوڕی و کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکان جیادەکرێتەوە.

توێژەرانی ئاسایشی زانیاری ڕایانگەیاند کە ڤایرۆسەکە توانای کۆکردنەوەی داتای هەستیاری هەیە، لەوانە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکانی وەک واتسئەپ، تێلێگرام و سیگناڵ، ئەمەش لە ڕێگەی گرتنی ئەو شتانەی کە لەسەر شاشە دەردەکەون، بەبێ شکاندنی کۆدکردنەکە (Encryption).

هەروەها ڤایرۆسەکە داتای بانکەکان دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی شاشەی چوونەژوورەوەی ساختەوە و زانیارییەکانی بەکارهێنەر کۆدەکاتەوە.

ڤایرۆسی “Sturnus” ڕێگە بە هێرشبەر دەدات کە کۆنتڕۆڵی تەواوی لە دوورەوە بەسەر ئامێرە تووشبووەکاندا هەبێت، و لابردنیشی قورسە بەهۆی دەستکەوتنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری (Administrator) ئامێرەکە. کارەکانی ڤایرۆسەکە بە شێوەی نوێکردنەوەی ساختەی سیستمی کارپێکردن دەردەکەوێت بۆ ئەوەی لەلایەن بەکارهێنەرەوە ئاشکرا نەکرێت.

شارەزایان ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشەکانی ئێستا سەرنجیان لەسەر دامەزراوە داراییەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئەورووپا و ئاسیا و هەندێک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەگەڵ ئەگەری فراوانبوونی چالاکییەکانی ڤایرۆسەکە بە شێوەی جیهانی لەم نزیکانەدا.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە