ئاسایشێ سلێمانی بکوژی ڕووداوەکەی عەلوەی سلێمانی دەستگیر کرد و دەڵێت”تۆمەتبار خۆی ڕادەستکرد”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی دەستگیر کرا.
بەپێی بڵاوکراوەکە، شەوی ٢٠٢٥/١١/٢٠ دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد. لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
