ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی خوشک-برایەتی و دیموکراسیی لە پەرلەمانی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سەردانی ئیمراڵی بکات و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدات.
لە ١٨ـەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی خوشک-برایەتی و دیموکراسیی و یەکگرتنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر سەردانیکردنی ئیمراڵی درا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جەهەپە کە ١١ نوێنەری لەناو کۆمسیۆنەکەدا هەیە، کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە و ڕەتیان کردووەتەوە ئەندامیان بنێرن بۆ ئیمراڵی، دواتر دەنگدان کراوە و ٣٢ دەنگی بەڵێ و ٢ دەنگی نەخێر و ٣ دەنگی پووچەڵ دراوە لەسەر بڕیارەکە، بەمپێیەش کۆمسیۆنی خوشک-برایەتی و دیموکراسیی لە پەرلەمانی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سەردانی ئیمراڵی بکات و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدات.
