spot_imgspot_img

ترمپ: ئێمە گرنگی بە دۆستەکانمان دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی وتارێکدا لە واشنتۆن، دەستکەوتەکانی ئیدارەکەی خستەڕوو، لە نێویاندا ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی سعودیە بە بڕی نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار لە ئابووریی ئەمریکادا.

لە میانی وتارەکەیدا سەبارەت بە دابەزینی نرخی خۆراک، ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، کە لە شەش مانگی ڕابردوودا، نرخی ژەمەکانی بەیانیان بە ڕێژەی ١٤٪ دابەزیوە، هەروەها نرخی نان و بەرهەمە شیرییەکان و هێلکە بە ڕێژەی ٨٦٪ دابەزیوە (ئەمە زانیاریی فەرمی کۆشکی سپییە لەبارەی دابەزینی نرخەکان، ).

هاوکات ترەمپ بە گاڵتە ئامێزەوە باسی نرخی قەلی کرد و وتی، نرخی قەل (Turkey) بە ڕێژەی ٣٣٪ دابەزیوە، و بە گاڵتەوە داوای لە ئامادەبووان کرد کە ئەمە تێکەڵ نەکەن لەگەڵ وڵاتی تورکیا (Turkey).

ترەمپ وتیشی“ئێمە بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار دەچووین و ڕێڕەوەکەمان زۆر خراپ بوو، بەگوێرەی ئامارەکان، نرخی قەل بە ڕێژەی ٣٣٪ دابەزیوە، بۆ ڕوونکردنەوە، من باسی وڵاتی تورکیا ناکەم، ئەوان دۆخیان باشە، نامەوێت ئەردۆغان پەیوەندیم پێوە بکات و بڵێت ئەمە ڕاست نییە، بێگومان ئێمە گرنگی بە دۆستەکانمان دەدەین و دۆستی باشمان هەیە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە