بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 23ی 11-2025 لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیەوە گۆڕه‌پانی عه‌لوه كۆنه‌كه به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دابخرێت.
عه‌قیدی هاتوچۆ شێركۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیز، لێپرسراوی هۆبه‌ی خزمه‌تگوزاری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، به ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاندووە، به‌هۆی دروستبوونی لۆد و قه‌ره‌باڵغی به‌تایبه‌ت له ئێواراندا له گۆڕه‌پانی عه‌لوه كۆنه‌كه، گۆڕه‌پانه‌كه داده‌خرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌و شۆفێرانه‌ی له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ئاڕاسته‌ی ناوشار ده‌ڕۆن ده‌توانن له گۆڕه‌پانی گۆزه‌كانه‌وه بگه‌ڕینه‌وه سایدی به‌رامبه‌ر، ئه‌وانه‌شی له گۆڕه‌پانی گۆزه‌كانه‌وه به‌ئاراسته‌ی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ده‌ڕۆن ده‌توانن یوتێرنی سه‌رو گۆڕه‌پانی عه‌لوه‌كۆنه‌كه بۆ چونه لاینی به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنن.
جێی ئاماژەیە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێکخستنی زیاتری هاتووچۆ لەو ناوچەیە دراوە.
