قوباد تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتی پەیامێک بڵآودەکاتەوە و دەڵێت”یەکێتی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت و پەیمان نوێ دەکەینەوە”.
قوباد تاڵەبانی، لە ڕۆژی شەهیدی یەکیتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێبازێک کە بە خوێنی گەش و پیرۆزی 27 هەزار شەهید نەخشێندرابێت، بە مانای وشە رێبازی گەل و خاکی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتووە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنووسیدا نووسراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین و یەکێتی بۆ هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
