spot_imgspot_img

مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت

مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بە مەبەستی کەمکردنەوەی لۆد و فشاری زۆر، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت. هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێندرێتەوە بۆ زۆربوونی ڕادەی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لەو دەروازەیە.

ئاژانسی هەواڵی “میهر”، نزیک لە حکومەتی ئێران، لە زاری بەرپرسانی ئیداری دەروازەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە داخستنی سنوورەکە لەنێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار تا ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە سنوردارکردنێکی نوێیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە بەپێی ئەو بڕیارە دەبێت ڕۆژانە تەنها هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتووچۆ بکەن.

داخستنی مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژە و لەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) و سبەی هەینی جێبەجێ دەکرێت.

بڕیارە دەروازەکە لە ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دووبارە بکرێتەوە، بەڵام هاتووچۆ لەسەر بنەمای پیت (میکانیزمی ڕێکخستنی ژمارەی پاس و بارهەڵگرەکان) دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە