spot_imgspot_img

کوردستان چاوەڕێی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ دەکات

شارەزا و پێشبینیکاری کەشوهەوا، زەکەریا کانی پاشایی، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، بە خەڵك-ی ڕاگەیاند،  مژدەی کۆتاییهاتنی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی دە ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنی.

کانی پاشایی پێشبینیی دەکات کە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کەشوهەوادا ڕووبدات.

بە وتەی کانی پاشایی، کوردستان چاوەڕێی شەپۆلێکی بارانی زۆرە کە لە دە ڕۆژی داهاتووی مانگی ١٢ دەست پێدەکات. ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “مانگی ١٢ بە تەواوەتی لە عێراق و کوردستان کەشی وشکی کۆتایی پێ دێت… کوردستان بە تەواوەتی بارانی بەڕەحمەت دەیگرێتەوە.”

هەروەها پێشبینی دەکات کە بەهۆی ئەم بارانبارینە زۆرەوە، کانیاوەکان بێنەوە ژێر ئاو و بەنداوەکان پڕ ببنەوە.

لە بەشێکی دیکەی پێشبینییەکەیدا، زەکەریا کانی پاشایی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمساڵ کۆتایی بە وشکەساڵی دێت و ئەم دۆخە باشە لەسەرانسەری عێراق و کوردستان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، چونکە “دەریای سوور و ناوەڕاست چالاکن” و کەشی وشکی (لانینا) نامێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی نوێش، بە پشتیوانی خوا، بارانی زۆر باشی تێدایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە