spot_imgspot_img

ناوی ئەو خانەنشینانە بڵاوکرایەوە کە زەوییان پێ دراوە

 شارەوانی سلێمانی ناوی ئەو خانەنشینانە بڵاودەکاتەوە کە زەوییان بەسەردا دابەشکراوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ ئەو خانەنشین و کەسوکارانە بڵاوکردەوە کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا زەوییان بەسەردا دابەشکراوە.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی زۆری سەردانیکەران، سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی کە سوودمەند بوون.

ئاگادارییەکە داوا لە سوودمەندان دەکات، کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بکەن، بۆلای لیژنەی پێکهاتوو بچن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان.

ئەم ڕێکارانە بۆ ئەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بتوانێت بە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆتایی.

لێرەوە ناوەکان ببینە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە