spot_imgspot_img

هۆشدارییەک لە حکومەتەوە لەبارەی فۆڕمی خۆراک

 مۆڵەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کۆتایی دێت و حکومەت دەڵێت” ماوەکە درێژناکرێتەوە “.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک تەنها تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو پێنجشەممە، ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و وادەکەی بە هیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تەنها تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو بەردەستدەبێت. ئەو وادەیە بە هیچ جۆرێک درێژناکرێتەوە و هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، کە دوای ئەو مۆڵەتەی درا، ڕێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ٨٧٪ بۆ ٩٠٪ بەرزبووەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای مانگی دوازدە دا، قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە دەستپێدەکات، کە تایبەت دەبێت بە، زیادکردنی ئەندامانی نوێی خێزان و لابردنی ئەو ئەندامانەی خێزان کە کۆچی دواییان کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە