پارێزگاری ئیستانبوڵ داوا لە هاووڵاتیانی شارەکەی دەکات خواردن نەدەن بە پشیلەی دەرەوە، چونکە هاوسەنگی ژینگەیی تێکدەدات و مشک زیادی کردووە.
داود گول، پارێزگاری ئیستانبوڵ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا داوای لە هاووڵاتییان کرد چیتر خواردن نەدەن بە پشیلەی دەرەوە، چونکە بووەتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی سروشت.
پارێزگاری ئیستانبوڵ وتی: “بە شێوەیەکی ئاسایی پشیلە مشک دەگرێت، بەڵام لە ئیستانبوڵ پشیلە مشک ناگرێت؛ خۆراکیان پێدەدرێت و مشکەکان لەگەڵ پشیلەکاندا خۆراک دەخۆن”.
ئیستانبوڵ یەکێکە لەو شارانەی کە ژمارەیەکی زۆر پشیلەی تێدایە و هاووڵاتییان لە شەقام و کۆڵانەکاندا خۆراکیان پێ دەدەن.