spot_imgspot_img

وەزارەتێک بڕیاری درێژکردنەوەی دەوامی ڕۆژانە و لابردنی پشووی شەممانی دا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەوە و پشووی شەممانیشی هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری دا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت.

ڕوونیشیکردەوە، پشووی ڕۆژانی شەممانیش بۆ کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هەڵوەشێنرایەوە تا ئەو کاتەی کە مامەڵەی حاجیان بۆ وەرزی حەجی 2026 تەواو دەکرێت.

وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەوامی ئەوبانکانەش کە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەکو کاتژمێر 4ی ئێوارەی هەموو ڕۆژێک مامەڵەی حاجیان ڕایی دەکەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە