spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە دەکاتەوە کە لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە لایەنگرانیان داون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کرد.

نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بافڵ تاڵەبانی سەرکەوتنی پرۆسەکەی بە هاندەرێکی باشتر زانی بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی عیراق.

دەربارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین”.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە “لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی دیکە بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە