spot_imgspot_img

حەشدی شەعبی: لە سلێمانی بەشداریمان لە دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکاندا کرد

دەستەی حەشدی  شەعبی ڕایگەیاند بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کردووە بۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی.

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوونی چالاکییە تاوانکارییەکان کە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخەنە مەترسییەوە، هێزێکی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە کەرکووک، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی یەکێک لە دیارترین بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد هات کە چەند ڕۆژێکی خایاند، لەو ماوەیەدا چاودێری جووڵەی گومانلێکراو و تۆڕی قاچاخچێتی پەیوەندیدار بەو کەسەوە کرا. لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە، بۆسەیەکی توندوتۆڵ لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی دانرا، کە تێیدا هێزەکە توانی تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات بەبێ ئەوەی هیچ پێکدادانێک ڕووبدات”.

حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند، لە کاتی پشکنینی شوێنی ڕووداوەکەدا، هێزەکە دەستی بەسەر 3  کیلۆگرام ماددەی حەشیشەدا گرت کە لەناو ئامێری فیلتەری ئاودا شاردرابووەوە بۆ ئەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان بشارێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییە پێشوەختەکان بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانان و بڵاوکەرەوەکانی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها پاراستنی کۆمەڵگە لەم پەتایە و تۆڕە تاوانکارییەکانی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە