spot_imgspot_img

بازاڕچەی هاوبەشی سنووری لە مەرزی تەمەرچین-حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

فەرمانداری پیرانشار ڕایگەیاند، بازاڕچەی هاوبەشی سنووری لە مەرزی تەمەرچین – حاجی ئۆمەران بۆ گەشەی ئابووری و پاڵپشتی لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکە دەکرێتەوە.

لوقمان خوسرەوپوور ئازەر، فەرمانداری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەوالەکە ڕایگەیاند، پاش ڕاپەڕاندنی یاسای ساماندان و ڕێکخستن و چاودێریی بازرگانی سنووری (کۆڵبەری و مەلەوانی)، ڕێژەی دانیشتووانی سنووری لە سنووری تەمەرچین بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەر بۆیە کردنەوەی بازاڕچەیەکی سنووری هاوبەش بۆ ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕیی کاڵا سنوورییەکان پێویستە.

بە ئاماژە بە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تەرمیناڵی سنووریی حاجی ئۆمەرانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری و لێکدانەوەی پرسە سنوورییەکان، وتیشی: لەپێناو پاڵپشتی لە گەشەی هاوردەی کاڵا لە ڕێگەی دانیشتووانی سنوورەوە و پەیوەندی دوو قۆڵی، بڕیار درا کە پاراستنی پێگە و کەرامەتی مرۆیی کۆڵبەران و خێرایی‌ بەخشین بە ئاڵوگۆڕیی کاڵا، بازاڕچەیەکی هاوبەشی سنووری لە سنووری تەمەرچین-حاجی ئۆمەراندا بکرێتەوە.

خوسرەوپوور ئازەر ڕاشیگەیاند، ئێستا کارناسان خەریکی دۆزینەوە و دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ ئەو بازاڕچەیەن و هیوادارین بەو کارە لە قەرەباڵغیی جەماوەر لە تەرمیناڵی سنووریی تەمەرچین کەم بێتەوە و ئاڵوگۆڕیی کاڵایی بگوازرێتەوە بۆ ئەو بازاڕچەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە