spot_imgspot_img

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەندرا

ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 48 کاتژمیری داهاتوودا ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و خێرایی با بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا لەسەرخۆ و لە نێوان 5-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە