شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوودا شەپۆلی سەرما و باران بارین ڕوو دەكاتەوە هەرێم و لە دوای نیوەی مانگەكەوە بەفر بارین دەگاتە ناو شارەكان.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو 26ـی مانگ، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی دوانزە، شەپۆلی نوێی بارانبارین و بارستە هەوای نوێی سارد روودەکاتە ناوچەکانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی 12، بارانبارین لە ئاستی ئاساییدا دەبێت و بارانی باش دەبارێت لە ناوچەکانمان.
وتیشی: لە 15 رۆژی کۆتایی مانگی 12دا، ئەگەرێکی بەهێز هەیە شەپۆلی سەرمای بەهێز رووبکاتە ناوچەکانمان و بەفربارین نزیکببێتەوە لە سەنتەری شارەکان.
