spot_imgspot_img

مامۆستایەك خۆبەخشانە مێژووی سلێمانی ئەرشیف دەكات

 

هەرچەندە پیشەی مامۆستایە، بەڵام خۆبەخشانە سەرقاڵی ئەرشیفكردنی مێژووی سلێمانییە، ئامانج لە كارەكەشی بۆ خۆشەویستی شاری سلێمانی دەگەڕێنێتەوە.

ئەو مامۆستایە ناوی (سەرگوڵ خانمی بابان)ە و ئەندامی كۆمەڵەی كەلەپووری كوردستانە و شاعیرە و دیوانێكی بە ناوی (بگەڕێ بۆم) هەیە.

سەرگوڵ خانمی بابان وتی: ماوەی چەند ساڵێك خۆبەخشانە سەرقاڵی ئەرشیفكردنی مێژووی سلێمانی و هەموو ئەو كەسانەم كە دەستیان لە دروستكردن و ئاوەدانكردنەوە و كەلتور و كەلەپوری شاری سلێمانیدا هەبووە و ئامانجیشم لەو كارە ئەوەیە مێژووی سلێمانی لە فەوتان رزگار بكەم.

ئاماژەی بەوەشدا، كە هەموو ئەو دیدار و چاوپێكەوتنانەی كە لەوبارەیەوە كردوونی هەموو بە شێوەی كتێب چاپ دەكات و دواتر هەموو ئەرشیفەكە پێشكەش بە مۆزەخانەی سلێمانی دەكات، چونكە سلێمانی لە رۆح و دڵیدایە و دەبێت بە هەر شێوەیەك بێت خزمەت بە مێژووی ئەم شارە بكات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە