spot_imgspot_img

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١٩ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە