رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، راگرتنی مووچەی خانەنشینان بەبیانووی پڕنەکردنەوەی هەژماری من، یاساشکێنیە.
رەوتی هەڵوێست لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەبیانوی پڕنەکردنەوەی هەژماری من یاسا شکێنیەکی ڕوونە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە دەستپێکی کاری فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا، ڕێککاری یاسایی و پەرلەمانییان دەبێت لەسەر مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ، بەسیفەتی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت (ماوەبەسەرچوو) وەزیری دارایی.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر خانەنشینان فۆرمی هەژماری من پڕنەکەنەوە، مووچەی مانگی ئەیلولیان رادەگیرێت.
