spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی:ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بە کەفالەت ئازادکران

سەرۆک وەزیرانی هەرێم زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە بە درۆن هێرشیان کردبووە سەر کێڵگە نەەوتییەکانی هەرێم و دەڵێت”بەکەفالەت ئازاد کراون”.

لە چوارچێوەی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس – ٢٠٢٥) و لە سێیەمین ڕۆژدا، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە دیبەیتێکدا تشیکی خستەسەر چەند تەوەرێک لەوانە بەشدارییکردنییان لە حکوومەتی نوێی عێراق، هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوت و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

لە دەستپێکی دیبەیتەکەدا، مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاق لە داهاتوودا، وتی “ئێمە هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور ڕێکبخەینەوە، ئەو کێشانەی نێوان هەردوولا کێشەی ئاڵۆزن و لە دەستوور باسی لێوەکراوە، هەروەک کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان کە تا ئێستا حکومەتی عێراق لە بەغدا پشت بە یاسایەک دەبەستێت کە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ماوەتەوە لەگەڵ سیستەمی ئێستای عێراق یەکناگرێتەوە، لە دەستوور هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێی مافەکانی خۆی بوودجەی هەبێت و نابێت وەزارەت دەست لەو کاروبارە وەربدات”.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێڕاق و وتی، هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی گەورە بوو، بەلام کێشەیەکی گەورە لە یاسای هەڵبژاردندا هەیە، پێمانوایە یاسایەکی گونجاو نیە و دیارییکراوە کە پارتەکان دەتوانن چەندە دەنگ بەدەستبهێنن، ئەگەر یاسایەکی باشترمان هەبێت ئەوا پەرلەمان خەڵکێکی زیاتر و باشتری تێدا کۆدەبێتەوە، ئێمە یەکەمین پارتی عێراقین کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، هەندێک لایەن هەیە کە نیوەی دەنگەکانی ئێمەی بەدەستهێناوە بەڵام کورسییەکانی وەک ئێمەیە. بۆیە دەکرێت یاسای هەڵبژاردن بەشیوەیەک دەستکاریی بکرێت کە مافی هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت.

لەبارەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێڕاق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە ڕاستیدا ئەمە پرسێکی کەسیی نیە و پەیوەندی بە ئەجێندا هەیە، لە هەڵبژاردنی پێشووشدا، ئێمە دید و تێروانینی خۆمان هەبوو، ئەمجارەش بیر لە دۆخەکە دەکەینەوە، هەروەها دەکەوێتە سەر ئەوەی دەستوور چۆن جێبەجێ دەکرێت هەر لایەنێک بیەوێت لەگەڵ ئێمە هاوپەیمان بێت یان ڕێکبکەوێت ئەوا دەبێت بەو مەرجانەی ئێمە ڕازی بێت، دەبێت بەبێ جیاکاری دەستوور جێبەجێ بکرێت و بەبێ ئەوەی یەک بڕگەی لێ لابدرێت، چونکە تا ئێستا هەر کەس دەستووری پێشێلکردووە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە نەکراوەتەوە دەمانەوێت هەرکەس پێشێلی کرد ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێتەوە.

مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێککەوتنە سێ مانگییەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەی بە هەناردەکردنەوەی نەوت زانیاری ئاشکراکرد و وتی، ڕێککەوتنەکە کاتییە و چارەسەرێکی دیکەی ماوە ئەویش دەبێت یاسایەکی گونجاو هەبێت و بەهیوام بەغدا لەوە تێبگات بە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموومان ملیاران دۆلار زیانمان بەرکەوت و نەمانتوانیووە قەرەبووی بکەینەوە، هەروەها مووچە و بوودجەمان نەدرا، هیچ براوەیەک لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نەبوو، ئەمە بڕیارێکی سیاسیی بوو، بە هیوام ئێستا بەغدا ویستی هەبێت ڕێز لەم ڕێککەوتنە بگرێت و بەردەوام بێت.

مەسرور بارزانی وتیشی، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ڕاگرتنی نەوت، ئێستاش چ شتێک هەیە کە وابکەن هەناردەی نەوت بوەستێنن، نیگەرانین و بەهیواین ئەو کارەی نەکەن، نەوتی خۆمان هەناردە دەکەین و پارەی زیاتر کۆدەکەینەوە، هەرچەندە ئەوان داهات لە فرۆشتنی نەوت کۆدەکەنەوە بە نەوتی هەرێمیشەوە بەڵام هێشتا مووچەی ئێمە دوادەخەن و وەکو بابەتێکی بازرگانیی لێهاتووە، ئەوان داهات لە نەوتەی ئێمە کۆدەکەنەوە و دواتریش بۆ ئێمەی دەنێرن بەڵام دوای دەخەن.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەی هێرشە دڕۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وتی “هێرشە دڕۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانمان کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانهی نەوت هەبوو، ئەنجامدەرانی هێرشەکان کەسی ناسراو بوون، ناوی گرووپەکان لە نیوان حکومەتی هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕی پێکرا، دواتر بە کەفالەت ئازادکران و ڕووبەڕووی بەرپرسیارییەتی نەکرانەوە، نەدەبوو ئەمە ڕووبدات”.

لەبارەی بەرهەمهێنای غازی سرووشتیشەوە، مەسرور بارزانی ڕوونیکردەوە”پێموایە عێڕاق بە جۆرێک دواکەوتووە لە بەرهەمهێنانی غاز، ئێمە پێشتر لە کوردستان دەستمان پێکردبوو، هەموو ڕێککەوتنەکانیش لەگەڵ حکومەتی هەرێم کراوە، ڕێککەوتنەکان یاسایین و دادگاش لەبەرژەوەندی هەرێم بڕیاریدا، بەپێی ڕێککەوتنەکانی کە هەیە کوردستان هێشتا پێویستی بە گاز هەیە کە بۆ کارەبا و کاری ڕۆژانەمان، هەروەها دەتوانین کارەبا بدەینە شارەکانی دیکەی عێراقیش بۆ ئەم مەبەستە داشکاندانمان کردووە بەجۆرێک کە لەوەی ئێران هەرزانترە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە