spot_imgspot_img

٦٠٠ سەربازی ئیسرائیلی داوای خانەنشینی پێشوەختەیان کردووە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ٦٠٠ سەرباز لە کاتی شەڕی غەززەدا داواکارییان پێشکەش کردووە، بۆ ئەوەی پێشوەختە خانەنشین بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەی “یەدیعووت ئەحرەنووت” بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەک فەرماندە لە سوپای ئیسرائیل لە میانی گفتوگۆکانی لیژنەی کاروبار دەرەوە و ئاسایش لە پەرلەمانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە ٦٠٠ سەرباز لە کاتی شەڕی غەززەدا داواکارییان پێشکەش کردووە، بۆ ئەوەی پێشوەختە خانەنشین بکرێن.

فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیل باسیان لەوەش کردووە: “بە دریژایی شەڕی غەززە، خانەنشینکردنی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل دواخراوە، چونکە جێگرەوەیان نەبووە”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە