spot_imgspot_img

عێراق و تورکیا گفتوگۆکانیان لەبارەی ھەناردەی نەوت دەست پێکردەوە

شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێکی تورکیا لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆڕی عێراق-تورکیا کۆبوونەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، شاندێكی عێراق بە سەرۆکایەتی بەسیم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری نەوت لەگەڵ شاندێكی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبووەوە کە ئەحمەد بەرات چۆنکار، بریکاری وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئەو وڵاتە سەرۆکایەتی دەکرد.

ڕاشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆڕی عێراق-تورکیا بۆ بازارەکانی جیھان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێیەکە کراوە و ڕێگاکانی ھاریکاریی ھاوبەش لە پڕۆژەکانی وزەی نێوان ھەردوو وڵاتدا تاوتوێ کراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەش کردووە کە ھەردوولا دووپاتیان کردووەتەوە کە گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوون، لێکگەیشتنی سەرەتایی ھەبووە بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ کە ھاوبەشی ستراتیژی بەھێزتر دەکات و بەردەوامی پڕۆسەکانی گواستنەوە و بەدیھێنانی بەرژەوەندیی ھاوبەش دەستەبەر دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە