spot_imgspot_img

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئاسامن بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئاڕاستەی با بە خێرایی 5 – 15 کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە نزمترین پلەی گەرما وەک دوێنێ دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە