spot_imgspot_img

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکەی ڕادەستی بەغدا کرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 120 ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە،  بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو هەنگاوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە