spot_imgspot_img

دژە تیرۆری سلێمانی و عێراق دوو تیرۆریستیان دەستگیرکرد

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆریستیان لەو شارە دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاوی کردەوە کە دوای زانیاری وردی هەواڵگری و هەمانگی لە ئاستی باڵادا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری سلێمانی، توانراوە دوو تیرۆریست لەو شارە دەستگیر بکرێت.

لە هەمان ڕاگەیاندراودا، دەزگای دژە تیرۆر ئاشکرای کردووە کە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەکی نزیک کەرکووک و هەروەها زنجیرە چیای حەمرین ئەنجام داوە.

ڕاشگەیاندراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین حەشارگە و کەلوپەل و بۆمبی دەستکردنی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە و تەقاندوویانەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە