spot_imgspot_img

شازادەی جێنشینی سعوودیە بەڵێنێکی یەک ترلیۆن دۆلاری بە ترەمپ دەدات

شازادی جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن ئاستی وەبەرهێنانیان لە ئەمریکا بگەیەننە یەک ترلیۆن دۆلار و ترەمپیش پێشوازی لەو پلانە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆلی ئەمریکا لە میانی پێشوازیکردنی لە محەمەد بن سەلمان، شازادی جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاند، جێنشینی سعوودیە  هاوڕێیەکی نزیکی منە و لە کۆشکی سپیدا ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرێت و کۆبوونەوەیەکی نایابم لەگەڵیدا ئەنجام دا.

وتیشی: وەبەرهێنانمان بە بڕی ٢١ تریلیۆن دۆلار بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان هێناوە و یەدەگی نەوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بنیات دەنێینەوە و نرخی وزە لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە “وەبەرهێنانمان بە بڕی ١٧ تریلیۆن دۆلار بەدەستهێناوە و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ساڵی یەکەمی خولەکەم بگاتە ٢١ تریلیۆن”.

وتیشی: “سوپاسی سعوودیە  دەکەم بۆ وەبەرهێنانی ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هیوادارم بگاتە یەک تریلیۆن”.

ترەمپ لە بەسێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و ڕایگەیاند، “هیچ سەرۆکێک جگە لە من بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆردومان نەدەکرد و ناکرێت ڕێگە بە ئێران بدرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت”.

لای خۆشیەوە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاند، “باوەڕمان بە داهاتوویەکی هاوبەش هەیە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و زیادکردنی وەبەرهێنانەکانمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنین تا بگاتە نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلار”.

ترەمپیش ڕایگەیاند، “پێشوازی لە ڕاگەیاندنی جێنشینی سعوودیە  دەکەین بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ یەک تریلیۆن دۆلار”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شازادەی جێنشینی سعوودیە وتی: “دەمانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بەدی بهێنین و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت دەدەین”.

سەبارەت بە ئێرانیش وتی: “ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات و ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان کار بۆ تەواوکردنی دەکەین”.

دووپاتیشیکردەوە کە “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان مێژوویی و زیندوون، خۆمان بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان ئامادە دەکەین کە سوود بە هەردوو وڵات بگەیەنێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە