spot_imgspot_img

كاتی یەكەم شەپۆلی بەفر و بارانی زستانە ڕاگەیەنرا

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، مانگی 12 پڕ باران و بەرەكەت دەبێت و دەڵێت: بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پشتیوان بەخوا مانگی 12مانگی پڕ باران و بەڕەکەتە و دەرگای ڕەحمەت دەکرێتەوە بەسەرماندا و لەو مانگەدا نۆڕماڵ دەبێت و ئاستی باران بارین سەرووی ئاستی ساڵانە دەبێت و ڕێژەکەی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان دڵخۆشکەرە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ناوچانەی پەڵەی نەداوە لەمانگی داهاتو پەڵە ئەدات و ئیستا سەرجەم ناوچەکان تۆمە تەقیوە و گیا وردە وردە چڕەوە ئەکات.

ڕوونیشی كردەوە، ئیمە باسی مانگی 12 دەکەین، كە مانگی پڕ باران و بەرەکەتە و بەفر بارینیش هەیە بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و باراستە هەوای سارد جەمسەری ڕوسی لەمانگی 12 دادەبەزێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە