قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێنرێت، کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عیراقدابێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا و نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا و محەمەد ئەلحەسان، نوێنهری تایبهتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیەكەی، قوباد تاڵەبانی لەو دیدارانەدا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەولەوییەتی هەر دوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بێت بەپێی دەستور.
وتوشیەتی، چارەسەرکردنی کێشەکان دەرگا دەکاتەوە بەرەو عیراقێکی سەقامگیرتر و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.
جەختیشی كردۆتەوە، لایەنە کوردستانییەکان لەڕێی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە لەسەر بەرنامە و پلانی هاوبەش رێکبکەون و بە یەکڕیزییەوە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان بکەونە دانووستانەوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانن داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.


