spot_imgspot_img

عەممار حەكیم: پێویستە حكومەتی داھاتووی عێراق بەھێز و ھاوسەنگ بێت

 

سەرۆكی ھاوپەیمانی ھێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانیی لە عێراق، ڕایگەیاند، سەقامگیری لە وڵاتێكدا بەدی نایەت كە خەڵكەكەی بەدەست جیاوازی چینایەتی و نەبوونی دادپەروەری كۆمەڵایەتیەوە بناڵێت و سەقامگیریش لە ناوچەكەدا بەدی نایەت كاتێك سەروەریی، ماف و بەرژەوەندییەكانی وڵاتان، پێشێل بكرێت.

عەممار حەكیم لە میانی بەشداریی كردنی لە كۆڕبەندی مێپس لە دھۆك وتارێكی پێشكەشكرد و وتی: “ھەست بە شانازی دەكەین لە دوای سەركەوتنە گەورەكەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران كە دەنگدەرێكی زۆر لەسەرجەم پارێزگاكاندا تیایدا بەشدارییان كرد”.

وتیشی: “ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكە، ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی عێراقییەكان بەسیستمی سیاسی و پەرۆشییان بۆ گەشەپێدان، ئەوەش لەڕێگای میكانیزمی دەستووری و دێموكراسییەوە”.

ڕاشیگەیاند، سەقامگیری لە وڵاتێكدا بەدی نایەت كە خەڵكەكەی بەدەست جیاوازی چینایەتی و نەبوونی دادپەروەری كۆمەڵایەتیەوە بنناڵێت و سەقامگیریش لە ناوچەكەدا بەدی نایەت كاتێك سەروەریی، ماف و بەرژەوەندییەكانی وڵاتان، پێشێل بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، كە ھیچ سەقامگیرییەكی سیاسی بەدی نایبەت، ئەگەر ئاشتیی كۆمەڵایەتی نەبێت و دان بە تایبەتمەندییەكانی خەڵك نەنرێت بەتایبەتیش لە ڕووی ئینتیمای نەتەوەیی، ئایینی، مەزھەبی، كەلتووریی و ئازادی ڕادەربڕین.

گوتیشی: “داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەم كە بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش بەرژەوەندییەكانی خۆیان”.

جەختی لەوەش كردەوە، كە پێویستە حكوومەتی داھاتووی عێراق، حكوومەتێكی بەھێز و ھاوسەنگ بێت و وتی: “دەبێت ھەموومان ھاوكار بین لەپێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێز كە نوێنەرایەتی پێكھاتەكانی بكات”.

راشیگەیاند، كە ھیچ وەبەرھێنانێك، سەقامگیری و گەشەپێدان بەھایەكیان نابێت، ئەگەر خەڵك سەرچاوە سەرەكیی ژیانیان لەدەست بدەن كە ئەوەیش ئاوە و وتی: “لەبەر ئەوە، ئێمە پێویستمان نەخشەیەكی ھاوبەشی ھەرێمی ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون و گۆڕانی ئاووھەوا”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە