وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و سبەینێ 120 ملیارەكەش ڕەوانە دەكەین.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ( ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.
ئاشكراشی كردووە، سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( 120) ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
