توێژینەوەیەکی ئەمریکی ناوی ئەو خۆراکانە ئاشكرا دەکات کە رێخۆشکەری سەرەکین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن؛ بەرگر، پیتزا و کنتاکی بەشێکیانن.
توێژینەوەیەکی لەلایەن توێژەرانی نەخۆشخانەی ماساچوسێتس لە ئەمریکا لەسەر 29 هەزار گەنج بۆماوەی 24 ساڵ کراوە و دەرکەوت، ئەوانەی زۆرترین رێژەی خۆراکی ئامادەکراو (بەستوو)ـیان خواردووە 45٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زۆر بووە، بۆ خواردنی خۆراکە خێراکانیش 40٪ بووە.
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو ئایس کرێم، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاد دەکات.
ئەو خۆراکانەی بە مەترسی لەسەر شێرپەنجەی کۆڵۆن دیاریکرداون لەنێو توێژینەوە ئەمریکییەکە ئەمانەن؛
– بەرگر
– پیتزا
– کنتاکی
– فینگەر (پەتاتەی سوورەوەکراو)
– سۆسج
– گۆشت و قیمەی بەستوو (رۆست)
– هۆتدۆگ
– خواردنەوە گازییەکان
– چپس
– کێک
