spot_imgspot_img

شارەوانی سلێمانی تایبەت بە زەوی خانەنشینان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەو خانەنشینانە ئاگادار دەكاتەوە، كە ناویان بۆ پێدانی زەوی دەرچووە و دەڵێت: سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بكەن و پێویستییەكان ببەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی سەردانیكردنی زۆری خانەنشینانی بەڕێز و پرسیاركردنێكی زۆر لە سەرۆكایەتیمان تایبەت بەو ناوانەی كە بەشێوەی تیروپشكی ئەلیكترۆنی كاری دابەشكردنی زەوییان بۆ ئەنجام درا لە لایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیمان لە ڕێكەوتی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥ پاشان بە نووسراوی سەرۆكایەتیمان لە ڕێكەوتی ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرجەم ناوەكان بە لیست ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی كرا، كە ئێستا لەلایەن بەڕێزیانەوە لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانی سلێمانی نەك سەرۆكایەتیی شارەوانیمان .

ڕاشیگەیاندووە، داواكارین لەو خانەنشینە بەڕێزانەی ئەوانەی ناویان لە لیستەكاندا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بكەن و ئەو بەرایی و زانیارییانەی داواكراوە بە نووسراوی سەرەوەمان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانی سلێمانی بكرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە