spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

 

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی دۆخی سیاسی و پێداویستییەكانی قۆناغی داھاتووی عێراقیان، تاوتوێ كرد.

سەرۆكایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە نێچیرڤان بارزانی لە دھۆك پێشوازی كردووە لە محەمەد شیاع وودانی.

ڕاشیگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، ھەردوولا خۆشحاڵییان بە سەركەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان دەربڕیوە، ھەروەھا دۆخی سیاسی و پێداویستییەكانی قۆناغی داھاتوویان تاوتوێ كردووە، ھاوڕا بوون لەسەر پێویستیی كاری ھاوبەش و ھەماھەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بۆ قۆناغی داھاتووی وڵات.

باسی لەوەش كردووە، كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ھەردوولا جەختیان كردووەتەوە لەسەر پابەندیی بە دەستوور، وەك بنەمایەكی سەرەكی بۆ پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشەكان و گەرەنتیكردنی مافی ھاووڵاتییان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، دووپاتیان كردووەتەوە كە پێویستە ھەمووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییەكان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری و دیموكراسی ‌و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەكانی گەلی عێراق بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە