spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی: سودانی دووپاتی كردەوە مووچەكانی ئەمساڵ دەدرێن

 

مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە و ڕایگەیاند، مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بە پێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان لە یەکتر کرد و خوازیاربووین ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.

دەشڵێت: جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دووپاتی کردەوە، کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بە پێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشە بودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە