spot_imgspot_img

بارزانی و سوودانی: یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە گۆڕین هەیە

لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و سوودانی، تیشکیان خستە سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەم، لە شاری دهۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی. لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

ئەوەش هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزباییان لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەلە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بیت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە