به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان نووسیوه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنی حه‌ج له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەوەشی بڵاوکردەوە: لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێكهێنراوه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تیروپشك بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌ش كردووه.
لیژنه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌كاربووه و بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوودا به پێی خشته‌یه‌ك هه‌موو كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه و چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت تا ناویان بچیته تیروپشكه‌وه له ده‌روازه‌ی حه‌ج ئینجا به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تیروپشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
له ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 400 كۆمپانیا به شێوه‌ی فه‌رمی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و كه بڕیاره بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 زیاتر له 100 كۆمپانیا هاوه‌ڵی حاجیان بن له پرۆسه‌ی حه‌جدا.
