spot_imgspot_img

ڕێباز حەملان: دەبێت ئەمڕۆ پرسی چوار مووچەکەی هەرێم یەکلا ببێتەوە

ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، مووچە ناردن خێر نییە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵکو مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆمانە، دەشڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی، دەبێت پرسی چوار مووچەکەی ئەمساڵی هەرێم یەکلا ببێتەوە.

ڕێباز حەملان لە دهۆکەوە بۆ میدیای نزیک لە پارتی باسی لەوەشکرد: بەغداد داوای جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پابەندی لە هەرێم کردووە، ئێمەش ئەو پابەندیانەمان جێبەجێ کردووە، بابەتی داهاتی ناوخۆیە هەموو مانگێک ڕەوانە کراوە، تەرازووی پێداچوونەوە “میزان مراجەعە” هەموو مانگێک نێردراوە، لیستی مووچەیە هەموو مانگێک نێردراوە.

دەشڵێت: ئەوەی ماوەتەوە دەبێت حکومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند بێت بە ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان.

لە بارەی شەشەمین دیدیداری مێپس کە ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی بەشدارن، ڕێباز حەملان وتی: ئەمڕۆ دیداری تایبەتی لە نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا پرسی دوای هەڵبژاردن و بابەتی بوجە و مووچەی هەرێمیش گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو چوار مووچەیەی ماوە و بەغداد بۆ هەرێمی کوردستانی نەناردووە دەبێت ئەمڕۆ یەکلا بکرێتەوە، چونکە ئەوە مافی هەرێمی کوردستانە و هەرێمی کوردستانیش هەموو بابەندیەکی خۆی جێبەجێکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە