spot_imgspot_img

سوودانی دەچێتە دهۆک

بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دھۆک، بەیانی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ و لە لایەن پارێزگاری نەینەوا پێشوازی لێکرا.

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کردووە.

دوای گەیشتنیشی، سوودانی و شاندەکەی بەرەو دهۆک بەڕێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ ئاری زاوێتەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕایگەیاند، سەدان کەسایەتی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی بیانی لە کۆڕبەندەکەدا ئامادە دەبن، لە نێویشیاندا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشكرد كۆڕبەندەکە سێ رۆژ دەخایەنێت کە ڕۆژی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ پێنج ۆرکشۆپی جیاواز، دوو ڕۆژەکەی دیکە چالاکییەکانی ئاستی باڵا بەڕێوەدەچن، کە تێیدا کەسایەتییە دیارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ میوانە بیانییەکان، بەشدار دەبن.

لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە